یه‌كه‌م حه‌زی " سارا " له گوێ‌گرتن بۆ مووزیك خۆی نیشاندا. زۆرینه‌ی منداڵانی " سیندرۆم داون " حه‌زێكی یه‌كجار زۆریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووسیقی گوێ‌بده‌ن! ئیستعدادی سارا ئێستا له بوواری مووسیقیدا هێنده زۆر بووه كه ئه‌توانێ وه‌زن و ئاهه‌نگ هه‌ر له ده‌سپێكی گۆرانییه‌وه ده‌ستنیشان بكات. ئامێرێك كه پتر له هه‌ر ئاله‌تێكی مووسیقی حه‌زی لێیه ، ڤیۆلۆنه. گرفتێك و كێشه‌یه‌ك كه تا ئێستاش له پێناو ئه‌م حه‌زه‌ی سارا‌دا له گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووین ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پێی خۆشه له ئاستێكی به‌رزدا و به ده‌نگێكی به‌رز گوێ له گۆرانی بگرێت و ئه‌مه هه‌م ماڵه‌وه ناڕه‌حه‌ت ئه‌كات و هه‌میش ناكرێت هاوسێ و به‌راوسێ حاڵی كه‌یت! پێویسته بڵێم ته‌نیا جۆری مووسیقی كه سارا پێی خۆشه، گۆرانی كوردییه و به‌س! ئه‌ویش له جۆری ڕیتمیكی توند! واته گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ! بۆیه‌ش سارا ئێستا به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وه كه هیچ به‌هره‌یه‌كیان بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ نییه، شاره‌زایی له زۆربه‌ی جۆره‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیدا هه‌یه! ئه‌وه‌ش بڵێم ئاخرین گۆرانییه‌ك كه سه‌رنجی سارای ڕاكێشاوه، ئاهه‌نگێكی " ئاراس " ی گۆرانیبێژه كه " خه‌په‌گیان بووخۆم " ه‌كه‌ی، مه‌شهووره! ئه‌مه زۆرتر له به‌ر ئه‌وه‌ی بۆمان جالبه كه سارامان هه‌ر به خه‌په‌گیان بانگ‌كردووه!
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه نیشان ئه‌دات كه پێویسته پێداویستییه ڕۆحی و ڕه‌وانییه‌كانی منداڵانی سیندرۆمی داون كه زۆر زۆرتر له هاوساڵه‌كانیان حه‌سساسن، له به‌رچاو بگیرێت! ئاست و ڕاده‌ی حه‌سساس بوونی ئه‌م منداڵانه هێنده به‌رچاوه كه به بچووكترین " كنش "، به‌رهه‌ڵستكاری نیشان ئه‌ده‌ن!
